لە پۆڵۆنیا قوتابیه‌كی كورد دکتۆرای لە بابەتێکی گرنگ بەدەستهێنا
توێژینه‌وه‌ی ئەو قوتابییە کوردە، له‌بواری چۆنیه‌تی دیزاینكردن و دروستكردنی تاوه‌ر و نهۆمه هه‌ستیاره‌كان بوو به‌جۆرێك كه بتوانن به‌رگری بكه‌ن له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی و ڕووداوی جیاجیا و ئه‌و وزه‌یه‌ی له‌كاتی ته‌قینه‌وه دروست ئه‌بێ نه‌بێته ھۆی ڕووخانی جێگایه‌كه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه و ئه‌نجامه‌كانی شتێكی نوێیە له زانستی بیناسازی، نەک ھه‌ر له پۆلۆنیا به‌ڵكو له ئه‌وڕووپا و جیھانیش.
له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له پۆڵۆنیا ده‌ستخۆشی له‌م قوتابییه‌كه كراوه له مهراسیمكێدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێدرا.
bas news-
