ئاکرێ.. پێشبینیی بارینی بارانێکی بەخوڕ پۆلیسی بەرگری شارستانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
موقه‌ده‌م فیراس ئاكره‌یى ، به‌رپرسێ په‌یوه‌ندى و راگه‌یاندنى بەڕێوەبەرایەتی به‌رگرى شارستانى ئاكرێ ، راگه‌یاند: "بەپێی پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌وا كه بریاره شه‌پوڵێكى به‌هێزى باران ڕوو له هه‌رێمى كوردستان بكات، ته‌واوى پۆلیس و کارمەندانی بەرگریی شارستانی ئاکرێ خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ئامادەکاری کراوە بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو".
گوتیشی: "له چوارچێوه‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى به‌رگرى شارستانى ، لە زۆرینەی شوێنه گشتی و کۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانی شار تیمی فریاكه‌وتنمان ئاماده كردووه بۆ هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو یان درووستبوونى لافاو له ناو شار و ده‌وروبه‌رى".
bas news-
