گه‌رمیان.. گه‌نجێك بهتهزووى كاره‌با گیانى له‌ده‌ست دا
به‌هۆى كاره‌باوه، گه‌نجێك له‌كاتى كاركردندا له ماڵى زاوایه‌كی، گیانى له‌ده‌ست دا و پۆلیسیش ده‌ستى به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن، كردووه.
ڕائید عه‌لى جه‌مال قه‌دوورى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ڕای گه‌یاندووه: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە له‌شاره‌دێی ڕزگارییەوە كه‌سێك بەناوی (وەلید خالد عه‌باس ) لەدایکبووی ساڵى 1995 گه‌یندرایه یەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی تەزوی کارەباوە، گیانی لەدەست دابوو".
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، كۆچكردووه‌كه دانیشتووی گوندی وارانێیه، له‌كاتى ڕووداوه‌كه‌ش لە ڕزگاری لەماڵی زاوایەکی بووه و له کارکردن‌دا، ته‌زووى کارەبا گرتوویەتی.
بەمەبەستی پشکنین و توێكارى، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارى کەلار کراوە و پۆلیس لێکۆڵینەوە لەچۆنێتی ڕوداوەکە دەکات.
bas news-
