كۆنسوڵگەی گشتیی ئەمەریکا لە ھەولێر راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ پرۆگرامەکانی یارمەتیدانی کەمینەکان رایگەیاند ڕۆژی دووشەممەی رابردوو لە ئەمەریکا بەھاوشانیکردن لەگەڵ حکومەتی عێراقدا ھەنگاوێکی ستراتیژییان ناوە لە یارمەتیدانی ئاوارە کەمینەکان بۆ گەڕانەوە بۆ زێدەكانی خۆیان.
ئاماژەی بەوەش داوە كە لە ئەنجامی چەندین ھەوڵی دیپلۆماسی چڕوپڕدا کە لەسەر بناخەی ئەو کۆمەکانەی ئەمەریکا دابینی کردوون، دامەزراوە، ڕێگەی نێوان بەتنایا و تەلیسقۆف و ھەروەھا ڕێگەی نێوان نێوان شێخان و مووسڵ کرایەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوە ئەمریكیەكە، ڕێگە کراوەکان خەڵک و شار و بازرگانی بەیەکەوە گرێ دەدەنەوە و نیشانەی بەرەوپێشچوونن بەئاراستەی گەڕاندنەوەی گەشتکردن بەئازادانە و ھەروەھا توانای گەڕانەوەی ھەموو خانەوادەکان بۆ سەر زێدەكانیان.
هەروەها نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ پرۆگرامەکانی یارمەتیدانی کەمینەکان، کۆمەکی ئەمەریکای گەیاندووەتە بەتنایا بۆ نۆژەنكردنەوەی بنکەی تەندروستی خۆجێیی بەتنایا، ڕایەخ و کەلوپەلی بۆ دابین کردوون، هەروەها قوتابخانەی ئامادەیی کوڕان و قوتابخانەی سەرەتایی کچانیشی نۆژەن کردەوە. لەلایەكی دیكەوە کۆمپانیایەکی کەلدانی بەم دواییانە گرێبەستێکی بەڵێندەرایەتی لەگەڵدا واژۆ کرا بۆ نۆژەنکردنەوەی سیستەمی دابەشکردنی ئاوی بەتنایا.
کۆمەکەکانی ئەمەریکا ئاسانکاری بۆ نۆژەنکردنەوەی ٢٠٠ ماڵ لە ناوچەکەدا دەکەن، ئەمەش وای لە هاوبەشێكی نێودەوڵەتی تر کردووە ڕازی بێت بەنۆژەنکردنەوەی نزیکەی ٣٠٠ ماڵی تر. پرۆگرامی داماڵینی مین کە لە ساڵی ٢٠١٤وە دەستی پێکرد بەردەوامە بۆ نەھێشتنی تەقەمەنی ترسناکی نەتەقێنراوە و ڕێگەخۆشکردن بۆ خەڵک بۆ ئەوەی بەسەلامەتی بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان. بۆ داھاتووش کۆمەکەکانی ئەمەریکا بەرنامەی ھەیە بۆ ناردنی تیمێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕابەرانی بەتنایا و بەڕاستەوخۆیی کارکردن لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە و ڕێکخراوەکانی بواری ئاینی بەمەبەستی جێبەجێکردنی کارە لەپێشینەکانیان.
لەمبارەیەوە ماکس پریمۆراک نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ پرۆگرامەکانی کۆمەکی کەمینەکان لە عێراق گوتی "ئەمەریکا پابەندە بەتێکهەڵکێشکردنی بەردەوام لەگەڵ ھاوشانە خۆجێییەکانمان و کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی کولتووری دەوڵەمەندی فرەیی لە عێراقدا".
bas news-
