لە خورماتوو چەکدارانانی بازرگانێکی مادە هۆشبەرەکان تەقە لە بەڕێوەبەری پۆلیس دەکەن
محەمەد فایق، بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە له کاتژمێر 3:15 خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/10/24، ژمارەیەک چەکداری سەر به بازرگانێکی مادە هۆشبەرەکان، کە بەنەتەوە تورکمانە، دەسترێژی گولەیان بەسەر ماڵی عەمید حوسێن، بەڕێوبەری پۆلیسی خۆجێی خورماتوو دەکەن.
بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو دەستڕێژییە گوللەیە هیچ زیانێکی مادی و گیانی لێنەکەوتووەتەوە، تەنیا بۆ ترساندن بووە.
دوای 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، بەهۆی خیانەت و چاوساغی گرووپێکی خیانەتکراوە، خورماتوو، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کەوتە دەست میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بەهۆیەوە هەزاران کەس ئاوارە بوون و رۆژانە کاری تاوانکاری لەلایەن گرووپە میلیشیاکانەوە روودەدات.
bas news-
