نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق دۆخی ناوچه‌كه تاوتوو ده‌كه‌ن
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/10/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ڕامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی له دۆخی ناوچه‌كه كرد و دووپاتی كرده‌وه كه قۆناغی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به سه‌قامگیرییه و ده‌بێ كاره له‌پێشینه‌كانی وه‌ك ئارامی و خزمه‌تگوزاری و چاكسازی ئابووری، ده‌سنیشان بكرێن، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به بایه‌خه‌وه سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
kdp-
