چۆمان.. بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رووداوه‌كانى هاتوچۆ له رێگای هامڵتۆن به‌ربه‌ستى ئاسنین داده‌نرێت
ئه‌حمه‌د قادره‌سۆر، قایمقامى چۆمان، رايگه‌یاند: ”له‌به‌رده‌وامى كار‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانمان، له‌ئێستادا ده‌ستكراوه به قوناغی دووه‌می دانانى به‌ربه‌ستى ئاسنین، له ڕێگای سه‌ره‌كى چۆمان– سۆران، کە بە هامڵتۆن ناسراوە، له ڕێگا (Guard Rail) گشتی داده‌نرێت و پار قوناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ كرا، ئه‌م ساڵیش ده‌ستمان به قوناغی دووه‌مى پڕۆژه‌كه كردووه و كاره‌كانى به‌شێوه‌ى ئه‌ندازه‌یى و به‌سه‌ركه‌وتوانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
قایمقامى چۆمان، ئەوەشی خستە روو، کە ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ و پاراستنى سه‌روماڵى و گیانى هاونشتمانییانه، كه به‌هۆی سه‌ختی ڕێگا و بوونی رووبار مه‌ترسی گه‌وره‌یه.
باسنيوز
