نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره تاوتوێ کرد
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/10/2018، نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له فاتیح یڵدز، باڵیۆزی توركیا له عێراق كرد، باڵیۆزی تورکیا، خۆشحاڵیی خۆی به یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانى له سه‌رۆك وه‌زیران كرد، هه‌روه‌ها به‌شداریی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستانی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غداى له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا به پێویست زانی.
نێچیرڤان بارزانى، ڕای گه‌یاند هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به هێزه‌وه له به‌غدا ده‌بن و به‌شداری له حكوومه‌تی عێراقدا ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش تیشكی خسته سه‌ر سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و ئاشكرای كرد، كه له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دان كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ب كونسوڵی گشتیی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده‌ى بوون، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ندین ته‌وه‌ری دیكه‌ى جێی بایه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.
باسنيوز
