نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ڕه‌ئووف‌به‌گی شارەزوور نۆژەن ده‌كرێته‌وه
كه‌مال كاكه ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هید ره‌ئووف به‌گ له قه‌زای شاره‌زوور ڕایگه‌یاند: "سێ مانگی ڕابردوو ڕێكخراوی (IOM)ی ئه‌مریكی به‌شێك له زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی پێشووی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هید ڕه‌ئووفبه‌گیان نۆژەن كرده‌وه، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌ی مابوو، كه نۆژه‌ن بكرێته‌وه".
گوتیشی: "ئێستا ڕێكخراوی هیومان ئه‌پیڵ ((Human Apeal)ی ئه‌مریكی هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت و بڕیاره زیانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه و مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندوستیی شه‌هید سه‌ردار نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه، بۆیه بۆ جارێكی دیكه نه‌خۆشخانه‌كه ده‌گوازرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "به‌شی فریاكه‌وتن، سۆنه‌ر و وەلاده، پزیشكی ژنان و منداڵبوون ده‌برێنه مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستیی زمناكۆ و سه‌رجه‌م پزیشكه پسپۆڕه‌كانیش ده‌برێنه مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندوستیی شه‌هید چیا له زه‌ڕایه‌ن".
باس‌نیوز
