نێچێرڤان بارزانی: هاندانی کەرتی تایبەتی بیانی یەکێک لە پێشینەکانی حکوومەتە
حكوومه‌ت داكۆكی له‌و پرۆژه‌یه‌ى چاكسازی ده‌كات كه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له كۆمپانیا و سهرمایهگوزارانى بیانى له بواره جیاجیاكان و ئاسانكاری و هاوكاریی پێویستیان پێشكه‌ش ده‌كات.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/10/2018 نێچیرڤان بارزانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا ـ كوردستان كه له نوێنه‌رانی (30) كۆمپانیای بواری جیاجیای بازرگانیی ئه‌مریكی پێكهاتبوو، سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌یان و هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، كورته‌یه‌كیشی لەربارهی بارودۆخ و هۆكاری قه‌یرانانه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م دواییه‌ی بواری ئابووری له هه‌رێم خسته ڕوو، هه‌روه‌ها به ئومێده‌وه باسی له به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له هه‌وڵه سه‌ركه‌وتووه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی سه‌خت و قه‌یراناویی هه‌رێمی كوردستان كرد و قوربانیدانی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ده‌رفه‌تی له‌بار له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری و هاتنی سه‌رمایه‌داران، یاساكانى حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌مباره‌یه‌وه هانده‌ر و فاكته‌ری به‌هێزن.
نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكی هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پسپۆڕییه‌كانیان باسیان له‌و بوارانه كرد كه ده‌توانن له هه‌رێمی كوردستان كاری تێدا بكه‌ن.
تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
باس‌نیوز
