وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: نرخى گه‌شتى عومره‌ كه‌م كرایه‌وه‌

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: نرخى گه‌شتى عومره‌ كه‌م كرایه‌وه‌
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكراى كرد، كه‌ به‌هۆى كردنه‌وه‌ى هیڵى فڕۆكه‌وانى سعوودیه‌وه‌، نرخى گه‌شتكردنى عومره‌، دابه‌زیوه‌.


نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى هیڵى سعوودی ده‌ستى به‌گه‌شتكردن بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر كرد، كارى گه‌شتكردنى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى عومره‌، ئاسانتر و خێرا تر بووه‌ه‌".


هه‌روه‌ها گوتیشى: "هاوكات به‌و هۆیه‌وه‌، نرخى گه‌شتى عومره‌ بۆ كه‌متر له‌ 800 دۆلار دابه‌زیوه‌، له‌ كاتێكدا پێشتر به‌ 900 دۆلار بوو".


ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ به‌ده‌ر له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا داشكاندنیان بۆ كه‌سوكارى پله‌یه‌كی شه‌هیدان كردووه‌.
bas news-
Top