کێشەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی هەڵەبجە چارەسەر کرا

کێشەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی هەڵەبجە چارەسەر کرا
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە ، ئاماژە بەوەدەدات ، کە چارەسەری کێشەی بێ ئاویی هەڵەبجەیان کردووە و لە سبەینێەوە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵان دەستپێدەکاتەوە.



بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجە ، ئەمشەو 23/10/2018 ، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا هاتووە" سبەی (24/10/2018) ، لە هەڵەبجە، دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە دەستپێدەکاتەوە و ئاو دەگات بەھاووڵاتیانی شارەکە".



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە ، ئەوەشی خستووەتەڕوو"کۆمپانیای "سانگ یۆنک" لەم چەند رۆژەی رابردوو ، وەرگرێکی کاتیان بۆ پرۆژەی ئاوی هەڵەبجە داناوە و بەردەوامیشن لەسەر تەواوکرنی وەرگرە ھەمیشەیی یەکە ، بۆیە دابەشکردنی ئاو دەست پێدەکاتەوە".



لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی دابەزینی ئاوی رووباری سیروان و نەمانی ئاو لە ئەو وەرگرە کاتییەی که‌ كۆمپانیایەک لەسەر پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە دروستی کربوو ، دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە سنووری شارەکە وەستا.
bas news-
Top