عه‌ره‌به هاورده‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له كوردانی داقووق ده‌كه‌ن
بۆ نیشاندانی ناڕه‌زاییش به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێیان ده‌كرێت، جووتیارانی كورد له گوندی ئهنگیجهی سه‌ر به قه‌زای داقوق گردبوونهویهكیان سازكرد، داوا لەبەرپرسانی کورد دەکەن، بە هانایانەوە بچن و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ته‌نیا مۆڵه‌تی هه‌فته‌یه‌كیان پێدراوه بۆئه‌وه‌ی گونده‌كه‌یان چۆڵ بكه‌ن.
رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی نه‌ك ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی كوردی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه‌م كرده‌وه، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی دوای ئه‌و رووداوانه به‌ره‌و گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه ده‌ستیان پێكرا و له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له‌و ناوچانه ده‌ست به پرۆسه‌یه‌كی چڕ و به‌رده‌وامی ته‌عریبكردنی خاكی كوردستان كراوه‌ته‌وه.
k24-
