فراکسیۆنی پارتی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە دەزگا میدیاییەکان

 فراکسیۆنی پارتی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە دەزگا میدیاییەکان
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک لە دەزگا میدیاییەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣\١٠\٢٠١٨ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە چواچێوەی ڕێوڕەسمێک و لەناو پەرلەمان خەڵاتی ڕێزلێنانی بە ژمارەیەکی زۆر لە دەزگا میدیاییەکانی هەرێمی کوردستان بەخشی.



ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە ڕێوڕەسمەکەدا سوپاسی ڕۆژنامەنووسان و دەزگا میدیاییەکانی کرد، کە لە ماوەی خولی چوارەمی پەرلەمان و ئەو چوار ساڵەی کاری پەرلەمانیانی و لەکاتی بڵاو کردنەوەی پەیامەکانیان و گەیاندنی زانیارییەکان بە خەڵک هاوڕێ و هاوکاریان بوون.














باسنيوز
Top