زیادکردنی کارەبای هەرێم بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات
سەبارەت بە پێدانی کارەبای نیشتمانی کە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا چەند سەعاتێک کەم ببووەوە، ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای دانەغاز کاریان دەکرد بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان و توانیان بە سەرکەوتوویی کاری خۆیان ئەنجام بدەن، بۆیە ئێستا دۆخی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتییان ئاسایی بووەتەوە و ڕۆژانە ٢٠ سەعات کارەبای نیشتمانی دەدرێتە ھاووڵاتییان."
ئومێد ئەحمەد گوتیشی: "تاوەکو سەرەتای مانگی داھاتوو ٣٠٠ مێگاوات کارەبای ھەرێمی کوردستان زیاد دەبێت، بەمەش ھەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی ٣ ھەزار مێگاوات کارەبای نیشتمانی و ئەمەش بە شێوەیەکی گشتی وا دەکات لە وەرزی سەرمای ئەمساڵدا دۆخی کارەبا زۆر لە ساڵانی ڕابردوو باشتر بێت."
kdp-
