مینلابهرێكی نموونه‌یی دانیشتووی سۆران به پله‌ی یه‌كه‌می لەسەر هەرێمی کوردستان وەرگرت
زێبار خالید، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری مین/هه‌ولێر، رایگه‌یاند: ”ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه 22/10/2018 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مینی هه‌ولێر، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكییه‌كانی مینلابه‌ری و سه‌رپه‌رشتیاری تیمه‌كان، هاوكاری مادی و سوپاس و پێزانینی رێزدار (سیراج بارزانی) سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مینی كوردستان، به‌خشرایه مینلابه‌ر رێژیار مسته‌فا نه‌بی، كه ناوبراو وه‌ك مینلابه‌ری نموونه‌یی به پله‌ی یه‌كه‌مە، له‌سه‌ر ئاستی تیمه‌كانی پاكسازی مینی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین له كوردستان، بۆ مانگی (8)ى 2018 له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كاروباری مین/هه‌ولێر دیاری كرا".
بهڕێوهبهرەکەی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری مین/هه‌ولێر، ئەوەشی خستە روو، کە دوایی ده‌ست خۆشیكردن له ناوبراو وه‌ك (مینلابه‌ری نموونه‌یی)، داواش كرا كه له داهاتوودا زیاتر بایه‌خ و گرنگی به كاره‌كه‌ی بدات و ئاگای له سه‌لامه‌تی خۆی بێت و سورتر بێت، له‌سه‌ر به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی به‌پێی پێوه‌ره‌كانی كاركردن.
دوێنێ یەکشەممە 21\10\2018، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری مین/هه‌ولێر، رایگه‌یاندبوو، کەله به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین/هه‌ولێر، بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه مین رێژكراوه‌كان و پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتییان، یه‌كێك له تیمه‌كانی مینلابه‌ری سه‌ر به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، له یه‌كێك له گرنگترین و مه‌ترسیدارترین كێلگه‌ی مینرێژكراو به ناوی (كێلگه مینی وهڵكه)، له سنووری گوندی (ئێنێ) سه‌ر به شارۆچکەی (چۆمان) له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، كاری پاكسازی مین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له ماوه‌ی كاركردنیدا تیمه‌كه توانیویه‌تی نزیكه‌ی 450، مین و ته‌قه‌مه‌نی نه‌ته‌قاوه له‌و كێلگه مینرێژكراوه بدۆزێته‌وه‌و له ناویان ببات.
باس‌نیوز
