پێنج خێزانی کورد لە سویسرا ترسی دیپۆرتکردنەوە بۆ تورکیایان لەسەرە

 پێنج خێزانی کورد لە سویسرا ترسی دیپۆرتکردنەوە بۆ تورکیایان لەسەرە
پێنج خێزان و بنەماڵەی کوردی باکووری کوردستان کە ماوەی 40 ڕۆژە لە فڕۆکەخانەی زۆریخی سویسرا گیریان خواردووە و پێشتر لە ڕێگەی ئەفریقیای باشوورەوە هاتوونەتە سویسرا و ئێستا ترسی سنوورداشکردن بۆ تورکیایان لەسەرە.

بە گوتەی چەند ئەندامێکی ئەو پێنج بنەماڵەیە کە بۆ کەناڵی (کوردستان 24) قسەیان کرد: "حکوومەتی سویسرا داوای پەنابەریی ئەو پێنج بنەماڵە کوردەی ڕەت کردووەتەوە و ئێستا بەتەمایە دیپۆرتی ئەفریقیایان بکاتەوە و ئەوانیش لەوە دەترسن حکوومەتی ئەفریقای باشووریش ئەوان ڕادەستی تورکیا بکات.

ئاماژەیان بەوەش کرد: "ئێمە لە هەرێمی کوردستان لەدایک بووین و بە هۆکاری سیاسی ناتوانین بگەڕێێنەوە تورکیا، ئێمە لە هەرێمی کوردستان کۆچمان کرد، چونکە هیچ ناسنامەیەکمان نەبوو، دواتر بەدوای ڕێگەیەکدا بۆ کۆچ گەڕاین کە سەرەنجام لەڕێگەی ئەفیرقای باشووورەوە هاتینە سویسرا و ئێستاش لە فڕۆکەخانەی "زۆریخ" گیرمان خواردووە و داخوازیی پەنابەریمان ڕەت کراوەتەوە و دەیانەوێ بەمزوانە بمانگەڕێننەوە بۆ ئەفریقای باشوور و لەو وڵاتەش ترسمان هەیە دایکمان ڕادەستی تورکیا بکەنەوە".

نەسرەدین یەکێک لە ئەندامانی ئەو پێنج خێزانە کوردە ڕای گەیاند: "ئێمە پێنج خێزانین کە سەرجەممان 24 کەسین و زیاتر لە چل ڕۆژە لە فڕۆکەخانەی زۆریخ گیرمان خواردووە و یەک لە بنەماڵەکان خەڵکی باشوورە و ئەوانی دیکەش خەڵکی باکوورن و لە ڕەوشێکی ناجێگردا دەژین و بڕیاریان داوە لەم ڕۆژانەدا دیپۆرتی ئەفریقای باشوورمان بکەنەوە".












باسنیوز
Top