لە ڕاپه‌ڕین كاتی ده‌وامكردنی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆ راگەیاندرا
ئاراز ڕه‌مه‌زان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی زانكۆی ڕاپه‌ڕین، ڕايگه‌یاند: ”پێویسته قوتابییانی قۆناغی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانكۆی ڕاپه‌ڕین تا رۆژی پێنجشه‌ممه 25/10/2018، مامه‌ڵه‌ی وه‌رگیرانیان ته‌واوكردبێت و په‌یوه‌ندیان به كۆلێژ و به‌شه‌كانیانه‌وه كردبێت“.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی زانكۆی ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە پێویستە له رۆژی شه‌ممه 27/10/2018، قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م له‌هۆله‌كانی خوێندن ئاماده بن بۆ ده‌ستكردن به خوێندنی وانه‌كانیان.
پێشووتر یاریده‌ده‌ری زانكۆی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كردبوو، كه نزیكه‌ی 750 قوتابی بۆ ئه‌مسالی خوێندن له زانكۆی ڕاپه‌ڕین وه‌رده‌گرن.
باسنيوز
