به‌به‌ڵگه‌وه..به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى پارێزگاى كه‌ركووك له پۆسته‌كه‌ى لادرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی هاتوچۆى عێراق، ئه‌مڕۆ 21/ 10/ 2018، فه‌رمانێكی كارگێڕی به واژۆى لیوا عامر عه‌زاوى ده‌ركردووه، كه تێیدا، گۆڕانكارى له پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كه‌ركووك، كردووه.
وه‌ك له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه: "بۆ جێبه‌جێكردنى فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئاماژه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى وه‌زیرى ناوخۆ، بڕیار درا به: ڕاده‌ستكردنى پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى پارێزگاى كه‌ركووك به عه‌میدی هاتوچۆ (جه‌مال حه‌كیم محه‌ممه‌د مه‌حموود).
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، كه فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێ بكرێت و به‌ڕێوه‌به‌رى نوێش، بۆ به‌ڕێوه‌بردنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى، دهستبهكارهكانى بكات
bas news-
