گوڵاڵه .. ئه‌ندامانى خێزانێك سه‌ر بڕدران
خه‌لیل خوداداد، به‌رپرسی كۆمیته‌ى گوڵاڵه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، ڕاگه‌یاند "نزیكه‌ى كاتژمێرێك پێش ئێستا 21/ 10/ 2018 له گه‌ڕه‌كى ته‌جنیدى شاره‌دێی گوڵاڵه، ئه‌ندامانى خێزانێك له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه به چه‌قۆ، سه‌ربڕدران".
گوتیشی "خێزانه‌كه به‌نه‌ته‌وه توركمانن، پیاوێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی و كچێكیان سه‌ربڕدراون، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ى نه‌زانراوه".
له 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، شاره‌دێی گوڵاڵه، دواى ئه‌وه‌ى پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه له ده‌ست داعش ڕزگار كرا، جارێكی دیكه داگیر كرایه‌وه و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و شارۆچكه‌یه‌دا گرت.
bas news-
