پۆلیسی ھەولێر: تۆمەتبارێک دانی بە تاوانەکەیدا نا
ئەمڕۆ یەکشەممە 21/10/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تاوانبار (ب، ی، ع) کرا، کە کەسێکی لە بەرواری 9/10/2018 بە ناوی (کارزان فەرید ئەحمەد) لە (شاری ھەڕشەم 2) لەسەر ڕێگای بەحرکە کوشتبوو دانی نا بە تاوانەکەیدا نا".
پۆلیسی ھەولێر ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش داوە: "تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەش لەسەر ئەم دۆسیەیە بەردەوامە".
باسنيوز
