مەسروور بارزانی: خەڵکی کوردستان پارتییان خەڵات کرد
کەمێک لەمەوبەر (یەکشەممە ٢١ی ١٠ی ٢٠١٨)، لە تویتێکیدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردەوە، مەسروور بارزانی بە بۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوە دا: ”دەنگی ئێوە بیسترا“.
هاوکات جەختیشی لەوە کردەوە کە خەڵکی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستانیان وەک پارتێکی نیشتمانی و خاوەن پرەنسیپ خەڵات کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا مەسروور بارزانی سوپاسی ”تیمی ماندوونەناسی پارتی“ لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکان کرد، لەبەرامبەر ئەوەی ”ھەموو ھەوڵێکییان دا بۆ داھاتوویەکی باشتر“.
شەوی ڕابردوو ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی ڕاگەیاندرا و دەنگی لایەنەکانیش بەم شێوەیە بوو:
پارتی: ٦٨٨ هەزار و ٧٠ دەنگ کە دەکاتە ٤٥ کورسی.
یەکێتی: ٣١٩ هەزار و ٩١٢ دەنگ کە دەکاتە ٢١ کورسی
گۆڕان: ١٨٦ هەزار و ٩٠٣ دەنگ کە دەکاتە ١٢ کورسی
نەوەی نوێ: ١٢٧ هەزار و ١١٥ دەنگ کە دەکاتە ٨ کورسی.
کۆمەڵ: ١٠٩ هەزار و ٤٩٤ دەنگ کە دەکاتە ٧ کورسی.
بەرەو ئیسلاح: ٧٩ هەزار و ٤٣٤ دەنگ کە دەکاتە ٥ کورسی.
سەردەم: ١٥ هەزار و ٥٨١ دەنگ کە دەکاتە ١ کورسی.
باسنیوز
