لە هەولێر فێستیڤاڵێکی هونەری ساز دەکرێت

لە هەولێر فێستیڤاڵێکی هونەری ساز دەکرێت
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە هەولێر فێستیڤاڵێکی هونەری میللی سازدەکرێت.



لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، لە پێگەی تایبەتی خۆیان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ڕێکەوتی 22 و 23 ی 10 ی 2018 لەپارکی شار لە نزیک قاوەخانەی مەچکۆ لە شاری هەولێر فێستیڤاڵی هونەرە میللیەکان بە بەشداری چەندین تیپی هونەری میللی لە ناوەوە ە دەرەوەی کوردستان سازدەکرێت.



لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ڕۆژانە لە کاتژمێر 4 ی ئێوارەوە بەرنامەی فێستیڤاڵەکەیان دەستپێدەکات.

bas news-
Top