کۆمسیۆن لەبارەی هەندێ داتای هەڵبژاردن روونکردنەوە دەدات

	 کۆمسیۆن لەبارەی هەندێ داتای هەڵبژاردن روونکردنەوە دەدات
بەڕێوەبەری گشتیی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی لە ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ھەر داتا و ژمارەیەک سەبارەت بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوکرابێتەوە فەرمی نییە و لە لایەن کۆمسیۆنەوە بڵاو نەکراونەتەوە.



لە چەند میدیایەک ھەندێک داتا و ژمارە لەبارەی ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاو کراونەتەوە. بەڕێوبەری گشتیی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەر ژمارە و داتایەک سەبارەت بە ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنەکان لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاو کرابێتەوە فەرمی نیییە و ڕای کۆمسیۆن نییە، چونکە ئێمە ھێشتا ئەنجامەکانمان بە فەرمی ڕانەگەیاندووە و پێویستە ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری لەسەر بدات."



کاروان جەلال گوتیشی: "تا ئێستا دیار نییە ھیچ گۆرانکارییەک دەکرێت لە کورسییەکان بەراورد بە ئەنجامە بەراییەکان، یان نا، چونکە بەشێک لە سکاڵاکان ماوە یەکلایی بکرێنەوە، بۆیە وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی دیار نییە."
kdp -
Top