ھاتوچۆی گەرمیان شۆفێرانی سنوورەکەی ئاگادار دەکاتەوە
ئەمڕۆ شەممە 20/10/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری شۆفێران و بەکارھێنەرانی ڕێگای کەلار - کفری دەکەینەوە، ماوەی دوو ڕۆژە کارکردن لە چینی سێیەمی قیرتاوی ئاڕاستەی کەلار بۆ کفری نزیک زاڵگەی ڕزگاری دەستی پێ کردووەتەوە و بۆ تەواوکردنی ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، بەھۆیەوە لە چەند شوێنێک لادانی کاتی ھەیە و بە ھەردوو ئاڕاستەی شەقام ھاتوچۆ دەبێت".
ھاتوچۆی گەرمیان ئاماژی بەوەش داوە: "بۆیە ئاگادارتان دەکەینەوە و داواتان لێ دەکەین بە خێراییەکی کەمتر و وریاییەکی زیاترەوە شۆفێری بکەن، بۆ ئەوەی دوور بن لە کارەسات و ڕووداوی نەخوازراو".
باسنيوز
