وەزارەتی خوێندنی باڵا دوا وادەى تۆمارکردنى سکاڵای راگەیاند
ئەمڕۆ شەممە 20\10\2018، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیاندراوێکدا، نێردراوە و تێدا هاتووە: ”وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دهرچوانی پۆلی 12ی ئامادهیی ئاگادار دهكاتەوە، ماوهی تۆماركردن و پێشكهشكردنی سكاڵا له کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو رێککەوتی 20/10/2018 کۆتایى دێت، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە دەرچووان دەکەین پەلە بکەن لە تۆمارکردنى سکاڵاکانیان، چونکە ماوەکە چیتر درێژ ناکرێتەوە“.
وەزارەتى خوێندنى باڵا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە تاکو ئێستا نزیکەى 4 هەزار و 500 دەرچوو کە کێشەى وەرگرتنیان هەیە و سکاڵایان تۆمارکردووە، بۆیە داوا لەسەرجەم دەرچوان دەکەن ئەوانەى کێشەى وەرگرتنیان هەیە، پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى سکاڵاكانیان، ئەویش بە بەکارهێنانى بەهەمان پاسوۆرد و یوزەرنەیم لەڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) بچنە ناو سیستەمى وەرگرتن و فۆڕمى سکاڵاکانیان تۆمار بکەن.
لە راگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوەش دراوە، کە بۆ کار ئاسانیکردنى دەرچوانى پۆلى 12ی ئامادەیی بەتایبەت ئەوانەى کێشەى وەرگرتنیان هەیە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەفتەى رابردوو بڕیاری دا دەرچوان بە شێوازى ئەلیکترۆنى و ئۆنلاین فۆرمى سکاڵا پێشکەش بکەن.
باسنيوز
