ئەمڕۆ یەکەم ساڵیادی تێکشکاندنی هێرشە فراوانەکەی حەشدی شەعبییە لە پردێ
دوای رادەستکردنی کەرکووک بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەلایەن گرووپێکی خیانەتکاری ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەو میلیشیایانە بە پاڵپشتیی ئیقلیمی و چەندین جۆری چەکی قورسی ئەمریکی، هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر شاری هەولێر و کیانی هەرێمی کوردستان هەڵبووەشێننەوە.
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 20/10/2018، لە شارۆچکەی پردێ لەسەر رێگای هەولێر-کەرکووک بەرگرییەکی قارەمانانەیان کرد و هێرشە فراوانەکەی حەشدی شەعبییان تێکشکاند.
لەو شەڕەدا، کە بە داستانی پردێ ناسرا، پێشمەرگە تانکێکی جۆری ئەبرامزی ئەمریکی تێکشکاند، کە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، چونکە ئەو ئەبرامز هەرە پێشکەوتووتر و بەهێزترین تانکی ئەمریکییە و تێکشکاندنیشی، ورەی چەکدارانی حەشدی شەعبی رووخاند و ناچار بوون هێرشەکەیان رابگرن.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باس‌نیوز
