سابوونى دهۆك ده‌ڕواتە فه‌ره‌نسا
رێژین میكائیل جبرائیل، له كۆمپانیاى (بی سیتی) بۆ به‌رهه‌مهێنانى هه‌نگوین، ”هه‌نگوینى دهۆك له ئوردن سێ جۆر سابوونى لێ دروست ده‌كرێت، مانگانه ڕێژه‌یه‌كى باشی سابوونى هه‌نگوینى ئوردن و به‌غدا ده‌فرۆشرێت، هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌دایه كه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئه‌م سابوونه له فه‌ره‌نسا بفرۆشرێت“.
رێژین سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ى سابوونه‌كه گوتى: ”ئه‌و سابوونه‌ى له هه‌نگوینى هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كرێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان، پێكهاته‌ى ئه‌م سابوونه %100 سروشتییه، ته‌نیا له هه‌نگوین و به‌رهه‌مه‌كانى هه‌نگوین دروست ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ر كاتێك تۆ ئه‌م سابوونه‌ت به‌كار هێنا، ده‌بێ له‌دوایدا كرێمه‌كه‌یشى به‌كار بهێنیت، كه به هه‌مان شێوه له هه‌نگوین دروست ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى ئه‌م سابوونه بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ئاساییه“.
رێژین، چۆنیه‌تیى به‌كارهێنانى سابوون و كرێمى كوردستانى باس كرد: ”سه‌ره‌تا سابوونه‌كه دواى ئه‌وه‌ى باش ده‌موچاوت شوشت به‌كاری ده‌هێنیت، دواتر كرێمه‌كه به‌كار ده‌هێنیت، دوو جۆر كرێم هه‌یه، یه‌كێكیان بۆ نه‌هێشتنى زیپكه‌ى ده‌موچاوه، ئه‌وه‌ى دیكه‌ش بۆ سپیكردنه‌وه‌یه، كه زیاتر ئافره‌تان به‌كارى ده‌هێنن“.
رێژین سه‌باره‌ت به نووسین به كوردى و نووسینى ناوى كوردستان له‌سه‌ر ڕووى قوتووه‌كه ده‌ڵێت: ”هه‌موو ئه‌و سابوون و كرێمانه‌ى له ئوردنه‌وه دێن به عه‌ره‌بى له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌یان ده‌نووسرێت، بۆ ئه‌وه‌ى به كوردى له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كان بنووسن و ناوى كوردستانیشى له‌سه‌ر بێت، ده‌بێ گرێبه‌ستێك ببه‌ستین له‌نێوان كۆمپانیاكه‌ى ئێمه و ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه له ئوردنه، دروستكردنى سابوون له هه‌نگوین بیرۆكه‌یه‌كى نوێیه، چه‌ند مانگێكه ئێمه ده‌ستمان به‌م كاره كردووه، مانگانه 30 بۆ 40 ده‌رزه‌ن سابوونمان بۆ دێت، كه له ئوردن و به‌غدا و باشوورى عێراق ده‌فرۆشرێت و زۆربه‌ى كڕیاره‌كانیش گه‌نجن“.
رێژین میكائیل خۆزگه‌ى ده‌خواست، كه له توانایدا بوایه له كوردستان سابوون به‌رهه‌م بهێنێت و به ناوى كورد و كوردستان بیفرۆشرێت، نه‌ك بینێرێته وڵاتێكى دیكه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ”له به‌رنامه‌ماندایه كارگه‌یه‌ك له دهۆك بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سابوون به‌رهه‌م بهێنین و هه‌موو كاره‌كانمان به ناوى كورده‌وه بێت، پێش دوو هه‌فته كۆمپانیایه‌كى فه‌ره‌نسى په‌یوه‌ندییان پێوه كردین و چه‌ند لۆكه‌یشنێكیان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ى كارگه‌ى لێ بنیات بنێن و گوتیان به زووترین كات وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه، دواتر ده‌توانین به‌رهه‌مه‌كانمان بنێرینه وڵاتى فه‌ره‌نسا“.
دوا قسه‌ى رێژین: ”به‌رهه‌مى مێشى هه‌نگوین و خواردنى مێشى هه‌نگوین و ته‌نانه‌ت پێوه‌دانه‌كه‌یشى سوودی ئێ‌كجار زۆریان هه‌یه بۆ ته‌ندروستیى مرۆڤ و چاره‌سه‌ریى زۆربه‌ى نه‌خۆشییه‌كانى وه‌ك قۆڵونه، هه‌روه‌ها له كاتى بێهێزیدا خواردنى هه‌نگوین توانات بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه“.
شایه‌نى باسه، كه ڕێژه‌ى به‌كارهێنانى هه‌نگوین بۆ پیشه‌سازیى جیاواز زۆر بووه، هه‌نگوین ده‌كرێت به كه‌پسوول و وه‌كوو ده‌رمانێك بۆ نه‌خۆشیى گه‌روو و گه‌ده به‌كاری دێنن و له چه‌ند ده‌رمانخانه‌یه‌كیش ده‌فرۆشرێت.
bas news -
