هەشت ساڵە ئه‌نجوومه‌نى مافى به‌كاربه‌ر دامەزراوە كەچی هێشتا دەستبەكار نەبووە
عه‌بدوڕه‌حمان عه‌لى بڕیارده‌رى لیژنه‌ى مافى به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانى كوردستان به(باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند كە حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بڕیاری دروستكردنی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی ده‌رمانی داوه، شتێكى باشه بۆ نه‌هێشتنی قۆرخكاری و چاودێری دەرمان، بەڵام ئه‌و دامه‌زراوه‌یه تایبه‌ته به‌ده‌رمان، پەیوەندی بەپێداویستیەكانی تری بەكاربەرەوە نیە.
پەرلەمانتارەكە دەڵێ "حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان دەیتوانی لەبری دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی ده‌رمان، هەوڵی بدابا ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی مافی به‌كاربه‌ری دامهزاندبا، كه له‌وەتەی ساڵی 2010ه‌وه له كابینه‌ی شهشهمەوە به‌فه‌رمی بڕیاری دامه‌زراندنی دراوه، به‌ڵام هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه و كارایان نەكردووە".
لەباره‌ى گرنگى بوونى ئه‌نجوومه‌نى مافى بهكاربهرەوە، عه‌بدوره‌حمان عه‌لى گوتى "له ڕێگه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پاراستنى مافى به‌كاربه‌ره‌وه، ده‌توانرا ڕێگه له هاورده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی كاڵا و شمه‌ك و خواردن و خواردنه‌وه‌ی كوالێتی نزم و ساخته بگیرێت، بهدهرمانیشهوه، چونكه ئه‌نجوومه‌نه‌كه نوێنه‌رى زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى تێدا دەبێت".
bas news -
