قایمقامی سۆران ئاگادارییەك بۆ ھاووڵاتیانی دەڤەرەكەی بڵاو دەكاتەوە

قایمقامی سۆران ئاگادارییەك بۆ ھاووڵاتیانی دەڤەرەكەی بڵاو دەكاتەوە
ئەمڕۆ هەینی كرمانج عیزەت دەرگەڵی قایمقامی سۆران ئاگادارییەكی بۆ ھاووڵاتیانی دەڤەرەكەی بڵاو كردەوە، كە لەبارەی وەستاندنی پێدانی تەزووی كارەبایە.


كرمانج عیزەت دەرگەڵی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی "بۆ ئاگاداری ھاووڵاتیانی دەڤەری سۆران، سبەی شەممە لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی کەرتی کارەبادا، لە کاتژمێر ھەشتی بەیانییەوە کارەبای نیشتمانی لە ھەر چوار قەزای دەڤەرەکە بەڕێژەی ١٠٠٪‏ دەپچڕێ و تا ئێوارە پچڕانەكە بەردەوام دەبێت".


دەرگەڵی هەروەها ئاماژەی داوە كە تەزووی كارەبای نیشتمانی لەسەر نەخۆشخانە و پڕۆژەی ئاویش دەگیرێتەوە.


بەگوتەی قایمقامی سۆران، پچڕانی كارەبای دەڤەرەكە بۆ نۆژەنكردنەوەی كەرتی كارەبا دەگەڕێتەوە و پەیوەندی بەگۆڕینی سیستەمی سوتەمەنیی بەرهەمهێنانی كارەباوە هەیە، كە بڕیارە لە گازوایلەوە بگۆڕدرێت بۆ گاز.
base news _
Top