40 كه‌س له‌ ئیسته‌نبۆڵ ده‌ستگیر كران

 40 كه‌س له‌ ئیسته‌نبۆڵ ده‌ستگیر كران
له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتیی ئیسته‌نبۆڵ، ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ له‌ 10 ناوچه‌ی ئیسته‌نبۆڵ ئه‌نجام درا و 40 كه‌س ده‌ستگیر كران، كه‌ هه‌موویان تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دراوه‌ته‌ پاڵ سه‌ر به‌هێزەكانی یه‌په‌گه‌ و بزوتنەوەكەی فه‌تحوڵڵا گوله‌نن.

به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا، ئه‌و 40 كه‌سه‌ نێردراونه‌ته‌ بنكه‌ی پۆلیس و دوای وه‌رگرتنی ئیفاده‌ ره‌وانه‌ی زیندان كراون.

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ناو ئه‌و 40 كه‌سه‌دا 13 كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی قاچاخچیین و خه‌ڵكیان به‌ریچگه‌ی قاچاخ بردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستگیر كراون. جگه‌ له‌وه‌ش 27 كه‌سیان تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دراوه‌ته‌ پاڵ سه‌ر به‌یه‌په‌گه‌ و فه‌تحوڵڵا گوله‌نن.











باسنيوز
Top