هەولێر.. ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

هەولێر.. ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

لە ڕێگای سەرەکی هەولێر - کەرکووک ئۆتۆمۆبێلێک وەرگەڕا و بەوهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا.



فازڵ حاجی حەسەن گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: "كاتژمیر (٣٠:٣٠)خولەکی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولیر - كه‌ركوك له‌نزیك گوندی سیقوچان له‌ سایدی هاتن بۆ هه‌ولێر ئوتومۆبێلێكی (كرۆلای تاكسی) به‌هۆی تیژرۆییه‌وه‌ كه‌ به‌ته‌نیا شوفێره‌كه‌ی تێدابوو كۆنترۆلی له‌ده‌ستدا و وەرگەڕا".



ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا شۆفێری ئۆتۆمۆبێلەکە گیانی لەدەستدا و ئۆتۆمۆبێلەکەش بەجۆرێک تێکشکا کە نەدەناسرایەوە چ جۆرێکە".
bas news-
Top