زانكۆی سۆران هۆڵێك به‌ناوی ئیسماعیل بێشكچى ده‌كات
د. موسلیح مسته‌فا، سه‌رۆكى زانكۆیى سۆران، به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18/10/2018 ئه‌دیب و نووسه‌ر ئیسماعیل بێشكچی، دۆستی گه‌لی كورد و ڕووناكبیر و مێژوونووس، به یاوه‌رى ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیران و به‌رپرسانى ده‌ام و دزگا حكومى و حزبیه‌كان، سه‌ردانى زانكۆى سۆرانى كرد و له دانیشتنێكدا چه‌ند په‌یڤێكى زێڕ‌ینى بۆ ئاماده‌بووان خسته‌روو".
سه‌رۆكى زانكۆیى سۆران، گوتیشى: "وه‌ك رێزلێنانێك له‌خه‌بات و تێكۆشانی نووسه‌ری ناوبراو له پێناو دوزی ڕه‌وایی گەلی كورد، له زانكۆی سۆران له‌مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا هۆلێكی تایبه‌ت به دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كان به‌ناوی ئیسماعیل بێشكچی كرد".
k24 -
