ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی گرووپێکی بەقاچاخبردنی نەوتی ڕاگەیاند
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی جێبه‌جێکردنی یاسا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی ده‌ستێوه‌ردان له موڵکی گشتی، به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر، له ئۆپه‌راسیۆنێکی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گشتی، گرووپێکی دزین و به قاچاخبردنی نه‌وت ده‌ستگیر کراون که له چوار هاووڵاتی و دوو کارمه‌ندی ئاسایش پێکهاتوون.
ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە ده‌ستگیرکراوان به پێی رێوشوێنه یاساییه‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و دوای ته‌واو بوونی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش، له‌لایه‌ن دادگاوه دۆسیه‌کانیان یه‌کلا ده‌کرێته‌وه.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەو ڕاگەیاندراوەدا هەموو لایەکی دڵنیا کردووەتەوە کە لە پێناو سه‌روه‌ریی یاسا، ئه‌رک و شه‌ونخونیی ده‌زگاکانیان به‌رده‌وام ده‌بێت و رێگه ناده‌ن ده‌ستدرێژی بکرێته سه‌ر موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان. جەختیش لەوە کراوەتەوە: ”هه‌ر که‌س و لایه‌نێک یاساشکێنی بکات، ڕووبەڕووی دادگا ده‌کرێته‌وه و سزای یاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت“.
بە پێویستیش زانراوە، ده‌زگا ئه‌منییه‌کان له پارێزگا و ناوچه جیاجیاکانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، جێبه‌جێکاری یاسابن و به‌هه‌مانشێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رێگر و یاساشکێنه‌کان بکه‌ن و داڵده‌ی قاچاخچی و گه‌نده‌ڵکاران نه‌درێت.
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
راگه‌یاندراوێک له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی جێبه‌جێکردنی یاسا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی ده‌ستێوه‌ردان له موڵکی گشتی. به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر، له ئۆپه‌راسیۆنێکی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی، گروپێکی دزین و به قاچاخبردنی نه‌وت ده‌ستگیرکرا، که پێکهاتووه له چوار هاوڵاتی و دوو کارمه‌ندی ئاسایش.
ده‌ستگیرکراوان به پێی رێوشوێنه یاساییه‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و دوای ته‌واو بوونی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش، له‌لایه‌ن دادگاوه دۆسیه‌کانیان یه‌کلا ده‌کرێته‌وه.
ئێمه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، له پێناو سه‌روه‌ری یاسا، ئه‌رک و شه‌ونخونی ده‌زگاکانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و رێگه ناده‌ین ده‌ستدرێژی بکرێته سه‌ر موڵک و ماڵی گشتی و هاوڵاتیان، هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش یاساشکێنی بکات، رووبه‌رووی دادگا ده‌کرێته‌وه و سزای یاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت.
پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌کان له پارێزگا و ناوچه جیاجیاکانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، جێبه‌جێکاری یاسابن و به‌هه‌مانشێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رێگر و یاساشکێنه‌کان بکه‌ن و داڵده‌ی قاچاخچی و گه‌نده‌ڵکاران نه‌درێت.
bas news -
