بۆ "پاره‌ی قه‌ره‌بوو" سێ كورد له‌ به‌ریتانیا دوكانه‌كه‌یان ده‌سووتێنن

بۆ
سێ کورد لە بەریتانیا تۆمەتی ئەوە دەخرێتە پاڵیان کە دوکانەکەیان سووتاندووە تاکو پارەی دڵنیایی (ئینشورانس) وەربگرن، بەڵام ئاگرەکە بە سوتانی دوکانەکە کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو سوپەرمارکێت و شوقەیەکی دیکە گڕیانگرتووە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، (ئ. ع) ، (ه. ح) و (ئ. ک) هەڵدەستن بە داڕشتنی پلانێک بۆ سوتانی دوکانەکەیان تاکو حکوومەت قەرەبووی سوتانی دوکانەکەیان بۆبکاتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو ئاگرە، پێنج کەس بە ناوەکانی خاتوو ڤیکتۆریا لێیڤلیا، ماری راگووبیر تەمەن 46 ساڵ و دوو کوڕی بەناوەکانی شەین و سییان، تەمەن 18 ساڵ، لیا بێس ریک کە کچە هاوڕێی شەینە و تەمەنی 18 ساڵە گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکە 25ی شوباتی ئەمساڵ روویداوە و دادگا ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی بۆ ئەو دۆسییەیە ئەنجامداوە، تیایدا ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە کە ئینگلیزییان نەزانییوە و وەرگێڕیان لەگەڵ بووە، چوونەتە دادگا.

ئەو سێ کوردە کە تەمەنیان 37، 32 و 34 ساڵە، رەتییانکردۆتەوە کە ئەوان تاوانباربن، بەڵام جارێ دادگا بڕیاری کۆتای لەو بارەیەوە نەداوە.

رووداوەکە لە شاری لیستەر لە بەریتانیا روویداوە و بەهۆیەوە شوقەیەک و سوپەرمارکێتێک بە ناوی زابکا سووتاون.
k24 -
Top