بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندبخان: مەترسیی لەسەر بەنداوی دەربەندیخان هه‌یه‌.. ئێران 12 به‌نداوی دروست كردوون

	 بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندبخان: مەترسیی لەسەر بەنداوی دەربەندیخان هه‌یه‌.. ئێران 12 به‌نداوی دروست كردوون
بە هۆی ئەو بەنداوانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران دروستی كردوون، ڕێژەیەكی زۆر ئاوی بەنداوی دەربەندیخان كەمی كردووە، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخانیش دەڵێ، ئێران لە ڕێگەی تونێلەوە ئەو ئاوانەی دەڕژێنە بەنداوی دەربەندیخانەوە، دەیانگوازێتەوە بۆ ئەو بەنداوانەی كە دروستی كردوون.

عەبدولڕەحمان عەلی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندبخان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بە ڕێژەیەكی بەرچاو كەمی كردووە، ئەمەیش بە هۆی ئەوەی ئێران چەندین بەنداوی گەورە و مامناوەندیی گلدانەوەی ئاوی دروست كردوون، كە ژمارەیان ١٢ بەنداوە".

وەك عەلی هێمای بۆ كرد: "ئێران لە ڕێگەی تونێلەوە تەواوی ئەوئاوانەی دێنە ڕوباری سیروانەوە، دەیانگوازێتەوە بۆ ئەو بەنداوانەی كە دروستی كردوون، بۆیە ڕێژەیەكی زۆر لە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان كەمی كردووە، كە ئەوەش مەترسییە لەسەر بوونی ئاوی پێویست لە بەنداوەكەدا".

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، گوتیشی: "ئێران بۆ بردنەوەی تەواوی ئەو ئاوانەی كە دەڕژێنە ڕووباری سیروانەوە، تونێلێكی گەورەی دەست پێ كردووە، كە تەواوبوونی ئەو تونێلە، كاریگەریی گەورە لەسەر ئاوی ڕووباری سیروان دروست دەكات".

kdp-
Top