به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دەیەوێ لەنێو زینداندا ده‌میرتاش ببینێت
كاتی پیر له‌گه‌ڵ كه‌مال كلیچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په كۆبووه‌وه و پاشان سه‌ردانی په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی كرد. له‌و كۆبوونه‌وانه‌شدا توانی چه‌ندین زانیاری كۆبكاته‌وه، كه بۆ راپۆرتی ساڵی 2018 به‌كاریان ده‌هێنێت.
ئه‌و ریپۆرته‌ره تایبه‌ته‌ی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، داوای له وه‌زاره‌تی دادی توركیا كرد رێگه‌ی بده‌ن بچێته زیندانی ئێدیرنه و چاوی به‌سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په بكه‌وێت، به‌ڵام تا ئێستە داواكەی ره‌ت كراوەتەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا، كاتی پیر له بری سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌چێته لای باشاك ده‌میرتاشی هاوسەری، پاشان ده‌چێته لای سیاسه‌تمه‌داری كورد ئه‌حمه‌د تورك.
له لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌ی (دیوار)ی توركی له كاتی پیری پرسیوه بۆچوونت چییه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران له توركیا؟ ئه‌ویش گوتوویه‌تی "ناعه‌داله‌تی زۆری تێدا بووه".
