لە کۆنفرانسی سەرکردەیی گەنجانی لاوانی سیاسیی ئەورووپا باسی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر کرا
فەلاح حەسەن بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند: "گەلی کوردستان و سەرجەم شۆڕشەکانی ھەمیشە لەسەر کەرکووک مساوەمەیان نەکردووە و نایشیکەن. دەبێت کەرکووک بە ناسنامەی کوردستانییەتی خۆی و پێکەوەژیان بمێنێتەوە، ھەولێر و کەرکووک ھیچ جیاوازییەکیان نییە و شاری کوردستان و پێکەوەژیانن، ئەمڕۆ ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستانە و لە ئێستا و لە ئایندەشدا کەرکووک ھەر شارێکی کوردستانییە."
فەلاح حەسەن گوتی: "ئەوەی پار لە کەرکووک ڕووی دا بەشێک بوو لە خیانەتی چەند بزنسمانێکی بە ناو سیاسی کە ھەم لەگەڵ نەتەوەکەی خۆیان کە کوردە و ھەم لەگەڵ نەتەوەکانی تری نێوشاری کەرکووک خیانەتیان کرد و بوونە ھۆی لێکەوتنەوەی دەیان قوربانی و وێرانکردنی ژیانی ھەزاران ھاووڵاتیی ئەو شارە، بە تەئکید ئەمە بڕیاری سیاسیی کورد و گەلی کورد نەبوو، چونکە کورد و کەرکووک لە یەک ڕووح و یەک جەستەدان."
KDP
