لە هەولێر سیستەمێکی نوێی سەلامەتی هاتوچۆ جێبەجێ دەکرێت

لە هەولێر سیستەمێکی نوێی سەلامەتی هاتوچۆ جێبەجێ دەکرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، له‌ شه‌قامی خێرایی 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر، سیسته‌مێكی نوێی هاتوچۆ، بۆ پاراستنی هاووڵاتییان له‌ كاتی رووداوه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17/10/2018، فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆی روونكردنه‌وه‌یی سیسته‌مه‌كه‌، راشی گه‌یاندووه‌، "ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر، به‌ هاوكاری كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی پرۆفیشناڵ له‌بواری سه‌لامه‌تی هاتوچۆ و ‌له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتوچۆی هه‌ولێر، خه‌ریكی دانانی سیسته‌مێكی سه‌لامه‌تین كه‌ پێی ده‌گوترێت (سیستمی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌)".

گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشکراشیکردووە، كه‌ كاری ئه‌و سیستەمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتێك ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵ له‌ده‌ست ده‌دات و خۆی پیاده‌كێشێت به‌بێ هیچ زیانێكی گه‌وره‌ ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ له‌ ڕێگای سیمێكی سپرینگی".

ڕوونیشی کردووەتەوە، کە تێچووی هێنانی ئه‌م سیستەمه‌ زۆره‌، به‌ڵام خه‌مخۆری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هاتوچۆی هه‌ولێر وایكرد كه‌ ره‌زامه‌ندی وه‌ربگیرێت و له‌و شوێنانه‌ی كه‌ پێویسته‌ دابنرێت.











باسنيوز
Top