بەهۆی بەکارهێنانی پاشەڕۆ بۆ بەرهەمهێنانی سەوزە چەند کەسێک دەستگیرکران
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوادا هات،نادر ڕوستی گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی پارێزگای هەولێرەوە چەندین کێڵگەی سەوزە پشکێنراون و چەند کەسێک دەستگیرکراون.
ڕۆستی نووسیویەتی"دوای بڵاو بوونەوەی گرتەی ڤیدیۆکە کە تانکەرێکی پیسای سەوزەی پێ ئاودەدرێت، ئەمڕۆ لێژنەیەک شوێنەکانیان پشکنی و بەشێک لە کێلگەکانیان تێکداو چەند کەسێکیان دەسگیر کرد".
bas news-
