ته‌رمى چوار قوربانیی ده‌ریاچه‌ى ئیجه‌ دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

ته‌رمى چوار قوربانیی ده‌ریاچه‌ى ئیجه‌ دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان
سه‌رپه‌رشتیارى گشتى فیدراسیۆنى سه‌رانسه‌رى په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى چوار قوربانیی ده‌ریاچه‌ى ئیجه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند.



ئارى جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیارى گشتى فیدراسیۆنى سه‌راسه‌ى په‌نابه‌رانى عێراق له‌ هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 16/10/2018 ته‌رمى چوار قوربانیی ده‌ریاچه‌ى ئیجه‌ به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێکران كه‌ بریتین له‌ ته‌رمى (عیسا عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د، عه‌بدوڵا عیسا عه‌بدولڕه‌حمان، شۆڕش عه‌بدولوه‌هاب، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د) و بڕیاره‌ پاشنیوه‌ڕۆى سبه‌ینێ 17/10/2018 بگه‌نه‌ ده‌روازه‌ى سنوورى ئیبراهیم خه‌لیل".



گوتیشی: "هه‌ر سبه‌ینێ تاكه‌ ژنه‌ ڕزگاربووى ڕووداوه‌كه‌ش ده‌گاته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان".



شه‌وى چوار شه‌ممه‌ 10/10/2018 له‌ كه‌ناراوه‌كانى ده‌ریاچه‌ى ئیجه‌ له‌ شارى ئیزمیر له‌ توركیا، یه‌ختێك نقوم بوو به‌وهۆیه‌وه‌ 35 هاووڵاتى گیانیان له‌ ده‌ست دا كه‌ 15 یان دانیشتووى هه‌رێمى كوردستان بوون و تائێستا ته‌رمى 4 كه‌سیان دۆزراوه‌ته‌وه‌.
bas news-
Top