نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/10/2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كودستان، لەگەڵ خاتوو جوانا لۆندێز باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری کۆ بووەوە، له دیدارێكدا خاتوو لۆندێز خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و له‌مباره‌یه‌وه پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رکه‌وتوانه به‌ڕێوه بچن و سه‌قامیگری و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێنرێته‌وه.
باڵیۆزی ئوستراڵیا، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به پڕۆژه خزمه‌تگوزاری و هاوكارییه مرۆیییهكانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان له ده‌ستی تیرۆر كرد و داوای كرد هاوكارییان بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنیان، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئوسترالیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و ئاماده‌یی حکوومه‌تی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ئوسترالیا له بواری هاوكاریی مرۆیی ده‌ربڕی و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
باسنيوز
