ڤیدیۆیەکی نێو ئاسایشی یەکێتی لە ڕۆژانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بڵاو دەبێتەوە
لەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا عەمید سمکۆ شوانی، گوتەبێژی ئاسایشی یەکێتی لە کەرکووک دەردەکەوێت کە تێیدا هاوشێوەی ئاراس جەنگی، بانگەشەی ئارامیی کەرکووک دەکات و باس لەوە دەکات کە دۆخی کەرکووک ئارامە و هیچ ڕووی نەداوە.
مێژووی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییە بۆ ١٨ی ئۆکتۆبەر و ٢ ڕۆژ دوای خیانەتەکەی گرووپە باڵادەستەکەی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگەڕێتەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە چەکدارەکانی ئاسایشی یەکێتی چەک کراون و تەنیا یەکێکیان دەمانچەی بەدەستەوەیە. هاوکات لە کاتێکدا خەڵکی کەرکووک ئاوارە و دەربەدەر بوون و پێشمەرگە دەخرایە ژێر تانک و بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژنانی کورد لە خورماتوو دەستدرێژییان دەکرایە سەر، کارمەندەکانی ئاسایشی یەکێتی دەڵێن: ”ئەوەندەمان کەباب خواردووە مڕ بووین“.
باسنيوز
