حەسەن ڕۆحانی: ئەمریکا هەوڵی گۆڕینی حکوومەتی ئێران دەدات
دوای ئەوەی لە مانگی پێنجدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ناوەکییەکەی لەگەڵ ئێران کشایەوە، گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران زیادیان کردووە، بەپێی ڕێککەوتنەکە سزاکانی سەر ئێران لا دەبرێن و لە بەرامبەردا ئێران سنوورێک دابنێت بۆ بەرنامە ناوەکییەکەی، بەڵام دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ هەموو سزاکانی ئەمریکای سەپاندەوە بەسەر ئێراندا و دەڵێت ڕێککەوتنە ناوەکییەکە هەڵەی زۆری و سەبارەت بە بەرنامە موشەکییە باڵیستیکیەکەی ئێران و پشتیوانی ئێران لە لایەنەکانی ناو سوریا و یەمەن و لوبنان و عێراقدا هیچ کۆتوبەندێکی تیا نەبووە".
ڕۆحانی لە لێدوانێکیدا بەهۆی دەستپێکی خوێندنی ساڵی نوێ لە زانکۆی تاران گوتی " لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا ئەمریکا بەڕێوبەرایەتییەکەی وەکوو ئەم حکوومەتەی ئێستای نەبووە کە خراپترین دوژمنی ئێران و ئێرانییەکان و کۆماری ئیسلامییە."
لە بەرانبەر هێزەر نائۆرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە هەڵویستی ئەمریکا بەرانبەر بە ئێران کردەوە و ئاماژەی بەوە داوە ئەمریکا دەیەوێت ڕەفتارەکانی ئێران بگۆڕێت، بەڵام هەوڵ نادات ڕژێمەکە بگۆڕێت.
باسنیوز
