زانیاری نوێ له باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كانی شاری سۆران
كرمانج عیزه‌ت، قائیمقامی قه‌زای سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، بوومه‌له‌رزه‌ی دووه‌م، هێزه‌كه‌ی 3.9 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر و كاتژمێر 6:08 خووله‌كی ئێواره‌ی روویداوه، به‌ڵام ئه‌مجاره بوومەلەرزەکە لە شوێنی شەوی رابردوو نەبووه و 26 كیلۆمه‌تر لە باکووری رواندز و سۆران بووه.
قائیمقامی سۆران له فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆیه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "پێشبینی دەکرێت نەك ھەر دەنگ، بەڵکو رووناکی و تیشکیشی لێ دەرکەوێ".
كرمانج عیزه‌ت، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچی سۆران له‌سه‌ر هێلی بوومه‌له‌رزه نییه، بەڵام لە کاتی دووبارە بوونەوەی مانای ئەوە نییە کە ئامادەیی وەرنەگیرێ.
k24-
