كۆڕبه‌ندێك بۆ راگه‌یاندنی پڕۆژه‌كانی شوێنه‌وارى ئیداره‌ی راپه‌ڕین ئه‌نجام ده‌درێت
ئاراز ڕه‌مه‌زان، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى زانكۆى ڕاپه‌ڕین، ڕاى گه‌یاند: ”ئه‌و كۆڕبه‌نده بڕیاره ڕۆژى سێشه‌ممه 16/10/2018، له‌هۆڵی چالاكییه‌كانی زانكۆی راپه‌ڕین، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك كونسوڵگه‌ری بیانی له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌كانی سنووره‌كه، به‌ڕێوه بچێت، ئامانجى كۆڕبه‌نده‌كه بۆ راگه‌یاندنی پڕۆژه‌كانی شوێنه‌واره له‌سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین“.
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى زانكۆى ڕاپه‌ڕین، باسى له‌وه‌ش كرد، كه له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كه یه‌كه‌ی شوێنه‌واری زانكۆی راپه‌ڕین و سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدان و زمانى زانكۆ رێكى ده‌خات، پێنج سیمینارى تایبه‌ت به شوێنه‌وارى سنووره‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێن و چه‌ندین پارچه شوێنه‌واریش نیشانی ئاماده‌بووان دەدرێت، هاوكات چه‌ند چالاكییه‌كی تر لهكۆڕبهندهكهدا ئه‌نجام ده‌درێت له‌وانه نمایشكردنی فیلمێكی دۆكیومێنتاری له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانى سنووره‌كه.
گوتیشی: “هاوكات له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، پڕۆژه‌كانی یه‌كه‌ی شوێنه‌وار راده‌گه‌یه‌نرێن به ئامانجى پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی راپه‌ڕین“.
باس‌نیوز
