پۆلیسی ھەولێر ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی کوشتنی کەسێک بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 14/10/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دوا بە دوای ڕووداوی کوشتنی (سالار سدیق) لە بەرواری 12/9/2018، لە شەقامی 100 مەتری، بەڵام دوای لێکۆڵینەوەیەکی تەواو دەرکەوت ئەم ڕووداوە پەیوەست بووە بە دکتۆرێک بە ناوی (سەروەر قوربانی)، لەگەڵ کوڕی خەزووری لەسەر کێشەیەکی خێزانی".
پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەش داوە: "بۆیە بە ھیچ شێوەیەک ئەم کێشەیە دوور و نزیک پەیوەست نییە بە نەخۆشخانەی سویدیی تایبەت و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، بەڵکوو کێشەکە تەنیا کێشەیەکی خێزانیی نێوان دکتۆرەکە و بنەماڵەی خێزانی دکتۆرەکە بووە".
باسنيوز
