بەرپرسێکی پارتی: هێزێکی حزبوڵا هێندراوەتە خانەقین

 بەرپرسێکی پارتی: هێزێکی حزبوڵا هێندراوەتە خانەقین
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات، هێزێک بەناوی "حزبوڵا" ڕەوانەی خانەقین کراوە، ڕۆژانەش بە ئۆتۆمبێلی جامڕەش و دێنە ناو شار و ناو بازاڕ و مەترسی درووست دەکەن”.

جەمیل ئیراهیم، کارگێڕی لقی خانەقینی پارتی ڕایگەیاند: "پێش هەفتەیەک هێزێک بەناوی (حزبوڵا) ڕەوانەی خانەقین کراوە، لە پشتی "مەلەکشا" و نزیک گەڕەکی بەختیاری لە خانەقین سێ خانوویان کردووەتە بارەگا".

ئەو کارگێڕەی لقی پارتی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: "ئەو هێزە ئیدیعای ئەوە دەکات سەربەخۆن، بەڵام لەڕاستیدا سە بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبین و ڕۆژانەش بە ئۆتۆمبێلی جامڕەشی سەربازی و مەترسیدارەوە دێنە ناو شار و بەناو بازاڕدا دەسووڕێنەوە و گوێ لە کەس ناگرن".

سەرەڕای ئەوەی کە پێشتر ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگەشەیان دەکرد کە گەڕاونەتەوە بۆ خانەقین، بەڵام جەمیل ئیبراهیم دەڵێت: "ئاسایشی یەکێتی هیچ دەسەڵاتێکی نییە و ڕۆڵی پاراستنی خانەقین ناگێڕێت، چونکە نە دەتوانن بازگە دابنێن، نە بە دوای تیرۆیستاندا بگەڕێن، هەروەها حکوومەتیش هەرچی بوێت ئەوا لەڕێگەی پۆلیسی فیدراڵی و حەشدەوە دەیکات".

ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی: "دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو تا ئێستا، خانەقین هیچ ئارامییەکی بەخۆیەوە نەبینوە و بۆشاییەکی ئەمنیی گەورە هەیە، بەڵام ئیتر نازانین ئەمە ئامانجی حکوومەتی عێراقە دۆخەکە وابێت، یان ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن".










باسنیوز
Top