هاتوچۆی گەرمیان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ شەممە 13\10\2018، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، روونکردنەوەیەکی لەبارەی تێچووی رسوماتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە، تێدا ئەوەی خستووەتەڕوو، کە كۆی تێچووی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت چوار پستۆن ساڵۆن، بریتییه له ملیۆنێک و 390 هه‌زار دینار.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لەم روونکردەوەیەدا، كۆی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌م شێوه‌یه ئاماژەی پێداوە، کە تۆماركردن بۆ ئۆتۆمبێلی ساڵۆن چوار پستۆن ملیۆنێک و 200 هه‌زار دیناره، به‌كارهێنانی شەقام بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ساڵانه بڕی 10 هه‌زار دیناره، كۆی گشتی پێنج ساڵ ده‌كاته 50 هه‌زار دینار، پیسكردنی ژینگه بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ساڵانه بڕی 10 هه‌زار دیناره، بۆ پێنج ساڵ ده‌كاته 50 هه‌زار دینار.
هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە به‌ستنی تابلۆی ئه‌ڵمانی بڕی 50 هەزار دیناره، هەروەها ده‌ركردنی ساڵیانه (سه‌نه‌وی) بڕی 40 هەزار دیناره.
ئەوەش ئاماژەی پێدراوە، کە بڕگه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ بڕگه‌ی ده‌ركردنی ساڵانه، بڕی (5%)ی ده‌خرێته سه‌ر بۆ توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه ده‌كاته 62 هه‌زار دینار، بۆیه ئه‌وكاته كۆی گشتی ده‌بێته ملیۆنێک و 452 هه‌زار دینار.
bas news-
