لە ھەولێر كەسێك بە ئۆتۆمبێل ژنێك دەكوژێت و ھەڵدێت
رائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو كەسێك بە ئۆتۆمبێلەكەی لەسەر شەقامی 100 مەتری ھەولێر خۆی كێشاوە بە ژنێك و ھەڵاتووە. ژنەكە ھەر ئەو كات گیانی لەدەستداوە و بەھۆی ھێزی ئۆتۆمبێلەكەوە جەستەی بە تەواوی شێواوە".
گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاند: "تائێستا ناسنامەی ژنەكە ئاشكرا نەكراوە و شوفێرەكەش ھەڵاتووە نەنزانراوە كێیە، بەڵام وەك پۆلیس لێكۆڵینەوەمان دەستپێكردووە، بۆ ئەوەی ناسنامەی ھەردووكیان ئاشكرا بكەین و ئیجرائاتی یاسایی بكەین".
k24-
